11
و کێن ه‌کان ج ی هوار خ هر ب ب م هرا ب ی چ ه ان ت س ێاوه! ش ك ه هب ف ی ل ه خ ؟] kurdish – وردی ك ردی ك[ ی ن ا ێخ! ش ج ی ێه‌وه‌ی: ه وب چ ێدا ب ز ی عه‌ر ر ب= ی شا وان ی ت! ش پ

خه‌واریجه‌کان کێن و به‌رامبه‌ر به‌چی خه ... · Web viewkurdish – كوردی – كردي [ ڕه نج شێخانی پێداچونه وه ی: پشتیوان

  • Upload
    others

  • View
    13

  • Download
    0

Embed Size (px)

Citation preview

خه‌واریجه‌کان کێن و به‌رامبه‌ر به‌چی خهلیفهیهكش ڕاوه‌ستان؟

خه‌واریجه‌کان کێن و به‌رامبه‌ر به‌چی خهلیفهیهكش ڕاوه‌ستان؟ 

] kurdish – كوردی – كردي [

ڕه‌نج شێخانی

پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

2013 - 1434

نشأة الخوارج والتعريف به‌م

« باللغة الكردية »

رنج شيخاني

مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

2013 - 1434

خه‌واریجه‌کان کێن و به‌رامبه‌ر به‌چی خهلیفهیهكش ڕاوه‌ستان؟ 

به‌شی یه‌که‌م : ڕه‌واندنه‌وه‌ی گوومانی به‌زیوه‌کان

 پاش سوپاس و ستایشی بێ پایانم بۆ خوای تاك و پاك و بێ هاوتا و خاوه‌نی بوونه‌وه‌ر درودو و سڵاوی خوا له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان محمد المصطفى (صلى الله عليه وسلم)  و یارو یاوه‌رانی بێت تا ڕۆژی دوایی له پاشان دا:

به‌هۆی ئه‌و گرژوو ئاڵۆزی یه‌ی که که‌وتۆته نێوان مسوڵمانان، و که‌م بونه‌وه‌ی سه‌رکرده‌ی ڕاستگۆ و نه‌مانی خيلافه‌تی ئیسلامی له‌سه‌ر زه‌وی دا، له‌بری هه‌وڵدان بۆ گێڕانه‌وه‌ی حوکمی خوا بۆسه‌ر زه‌وی، به پێچه‌وانه‌وه تا بێت ڕیزی مسوڵمانان زیاتر لێك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه له جیاتی نزیك بونه‌وه‌ی زیاترمان له‌یه‌ك زیاتر له‌یه‌ك دوور ده‌که‌وینه‌وه؛ ئه‌ویش به‌هۆی تۆمه‌ت بار کردنی هه‌ر لایه‌نه‌و به‌رامبه‌ره‌که‌ی به یه‌کێك له تاقمه گومڕاو سه‌ر لێ شێواوه‌کان، که به‌داخه‌وه بووه‌ته کاره‌ساتێکی گه‌وره له نێو زانا‌و بانگخوازو گه‌نجانی ڕابوونی ئیسلامی دا به جۆرێک که بابای عه‌لمانی سه‌ری له‌سه‌ر سه‌رین ناوه‌و له‌خه‌وی قورسی دا خه‌به‌ری نابێته‌وه، و پشتوێنی لێکردۆته‌وه‌و به‌زه‌رده‌خه‌نه‌ی سه‌ر لێوی گاڵته‌مان پێده‌کات، چونکه تا مسوڵمانان ئاوه‌ها دژ به بۆچونی یه‌ك ڕاوه‌ستن و ددان له‌یه‌ک جیڕ بکه‌نه‌وه، ئه‌وا بابای عه‌لمانی خۆشحاڵ و ئیسراحه‌ته، جا ئه‌وه‌ی که من ده‌مه‌وێت باسی لێوه بکه‌م ئه‌و تۆمه‌ت بار کردنه بێ به‌ڵگانه‌یه که‌وا ئاڕاسته‌ی ئه‌و زانا‌و بانگخواز و که‌سه باوه‌ڕدارانه ده‌کرێت، که‌وا له‌م سه‌رده‌می غوربه‌ته‌ی ئیسلام دا نوزهیهکییان لێوه دێت وبێ باکانه به‌رامبه‌ر به‌و ده‌سه‌ڵاته عه‌لمانیانه راوه‌ستاونه‌ته‌وه وده‌یانه‌وێت حاکمیه‌تی خوا بهرقهراکهن له‌سه‌ر زه‌وی دا، که‌چی له‌به‌رامبه‌ردا تۆمه‌ت بار ده‌کرێن بهخهواریج!

دیاره ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێکی زۆر هه‌ستیاره، و ده‌بێت قوتابی زانستی شه‌رعی زۆر به‌شێوازێکی جوان و شه‌رعی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌دا بکات، هه‌ر بۆیه به‌پێویستم زانی وه‌ك قوتابی یه‌کی قوتابخانه‌ی ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه‌ت، به‌تێگه‌شتنی سه‌له‌فی صاڵح وه‌ك ئه‌هلی نقڵ له کتێبی زانایان و مامۆستایانی به‌ڕێز باسێکی(خه‌واریج) بکه‌ین؛ تاوه‌کو ئه‌م ته‌م و مژه‌ی که کۆمه‌ڵێك زانا‌و بانگخواز به‌بێ ئاگا له مێژووی خه‌واریج، یا به‌شێوه‌یه‌کی تر بڵێین کۆمه‌ڵێکی به ئاگا‌و تهئویلکهر که ووشه‌ی خه‌واریج بووه‌ته بنێشته خۆشه‌ی سه‌ر زمانییان و هه‌رکه‌سێك به‌رامبه‌ر به سوڵتانێکی طاغوت ڕاپه‌ڕێت یه‌کسه‌ر تۆمه‌ت باری ده‌که‌ن به(خه‌واریج)، جابابزانین خه‌واریج کێن و به‌رامبه‌ر به‌کێش ڕاوه‌ستان وه سیفه‌تییان چۆنه وا به پشتیوانی خوای گه‌وره له به‌شی خواره‌وه‌دا ڕونی ده‌که‌ینه‌وه، وه هیوادارم ئه‌م بابه‌ته ببێته هه‌وێنێك بۆ گه‌ڕانی زیاتر به دوای ڕاستی یه‌کان و دوور که‌وتنه‌وه له که‌سانێك که گه‌نجانی باوه‌ڕدار چه‌واشه ده‌که‌ن، و ڕێگای ڕاستییان لی ده‌شێوێنن.

خه‌واریج : یه‌كه‌م تاقم بوون كه له مێژووی ئیسلامدا په‌یدا بوون، و ده‌رچوون له‌فه‌رمانی پێشه‌وای بڕوادارن عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵیب  (خوا لێی ڕازی بێت)، و هه‌ندێك له هاوه‌ڵانیان كافر كرد، ژماره‌یان ئه‌م خه‌وارجانه دوانزه هه‌زار که‌س بوون، له‌ناو خۆیان دا عبدالله‌ی کوڕی وه‌هه‌بی راسبی یان هه‌ڵبژارد بۆ سه‌رکردایه‌تی ده‌سته‌كه‌یان، دواتر علی کوڕی أبوطالیب (خوای لێ ڕازی بێت) عبدالله‌ی کوڕی عباس ی نارده لایان (خوا لێیان ڕازی بێت) تاوه‌کو فیتنهکهیان گه‌وره‌ترنه‌بێت، ئه‌ویش پاش مانه‌وه‌ی به سێ ڕۆژ توانی قه‌ناعه‌ت به نیوه‌یان بکات و بیان گێڕیته‌وه ژێر ڕکێفی خه‌لیفه .

ئایا ده‌زانی خه‌واریجه‌کان سه‌گه‌کانی ئه‌هلی دۆزه‌خ پێشه‌وا(علی کوڕی ئه‌بوطالیب) یان به کافر ده‌زانی؟ به‌چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌که‌وه له‌قورئانه‌وه ،به‌ڵام به‌تێگه‌شتنی خۆیان، هه‌ر بۆیه إبن عباس(خوایان لێ ڕازی بێت) چووه لایان و پرسیاری لێکردن، که ئایا بۆ ئیمامی علی به کافر ده‌زانن؟ له کاتێکدا پێشتر له ناو له‌شکری ئیمامی علی دا بوون، به‌ڵام له‌پاش جه‌نگی (صفین) که له نێوان له‌شکری ئیمامی علی و له‌شکری ئیمامی معاویه‌دا ڕوویدالهفهرمانی ده‌رچوون وئه‌م گروپه‌یان دروستكر، جا لێره‌دا ده‌مه‌وێت هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بکه‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که‌زانایانی پایه‌به‌رز ده‌فه‌رموون وه‌ك ئێمه ده‌ستمان نه‌بووه له‌م جه‌نگه‌دا بازمانیشمانی لێ بپارێزین، جا ئیتر چه‌ندوو چون مه‌که وه‌ك هه‌ندێك له‌دڵ نه‌خۆشان ده‌یکه‌ن، له‌پاش شه‌ڕه‌که له‌سه‌ر مه‌سئه‌له‌ی (التحکیم) له‌نێوان ئیمامی علی وئیمامی معاویه‌دا خه‌واریج له له‌شکری ئیمامی علی ده‌رچوون، کاتێك که ته‌رجمانی قورئان زانا‌و دانای ئه‌م ئوممه‌ته ڕۆیشت بۆ لایان، بۆ ئه‌وه‌ی گفت وگۆیان له‌گه‌ڵ دا بکات ده‌رباره‌ی ئه‌و سه‌ر لێشێواوی وگومڕایی یه‌ی بۆیان دروست بووه، جا با بزانین سه‌ره‌تا به‌ڵگه‌و بورهانی ئه‌وان چی بوو؟ که به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ئه‌م خاڵانه‌یان کرده به‌ڵگه‌ی کافرکردنی ئیمامی علی ووتیان:

یه‌که‌م : ئیمامی علی چه‌ند پیاوێکی به‌کار هێناوه بۆ حوکم دانان له‌دینی خوادا، که‌چی خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:﴿ إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ ﴾ [الأنعام/57] واته: چونکه هه‌موو حوکم و بڕیارێك هه‌ر هی خوایه وه هه‌موو شتێک هه‌ر به‌ده‌ستی ئه‌وه، كه‌چی ئیمامی عه‌لی ڕۆیشتووه چه‌ند كه‌سێكی له هاوه‌ڵه‌كان كردووه به حاكم و حه‌كه‌م له‌نێوان خۆی و معاویه‌دا .

که‌وایه ئیمامی علی کوفری کردووه ! خوا په‌نامان بدات جا به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌م ئایه‌ته ئیمامی علی یان به‌کافر ده‌زانی ...! جا هیچ که‌سێك نکوڵی له‌وه ناکات که ئه‌مه ئایه‌تێکی قورئانه به‌ڵام ئه‌وان خراپ لێی تێگه‌شت بوون.

دووه‌م: ئیمامی علی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێکدا کووشتاری کردووه که‌چی ژنه‌کانیانی به جاری یه‌و که‌نیزه‌ك نه‌هێناوه که لێره‌دا مه‌به‌ستییان (عائیشة و طلحة و زوبه‌یرو معاویه) بوو، خوا له‌هه‌موو هاوه‌ڵانی به‌ڕێزی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی اله علیه وسلم)  ڕازی بێت، وه ده‌یانووت : ماڵ وسامانیانیانی به غه‌نیمه‌ت و ده‌سکه‌وت نه‌هێناوه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وان مسوڵمانن ئه‌وا کووشتاریان حه‌رامه، وه ئه‌گه‌ر ئه‌وان کافر‌و بێ باوه‌ڕ بن ئه‌وا ژن وماڵ وسامانیان حه‌ڵاڵه! به‌ڕاستی ئه‌مه گومان و کاره‌ساته، جا ئه‌گه‌ر که‌سێك له‌م دینه تێنه‌گه‌شتبێت و زانست و زانیاری نه‌بێت ئه‌وا ده‌ڵێت : ئه‌م قسه‌یه ته‌واوه! چونکه ئیمامی علی وای کردووه!! سوێند به‌خوا ئه‌م گومانه ترسناکه ئه‌وانی به‌ره‌و ئه‌و کاره‌ساته سه‌خته برد، په‌نا به‌خوا ده‌گرین له‌نه‌زانی یاخوود له‌زانیاری یه‌ك که‌سوودی نه‌بێت.

سێهه‌م : ئیمامی علی ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه وه‌کو (أمیر المؤمنین) ێك له‌کێشه‌ی (التحکیم)دا، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌میری ئیماندارن نه‌بێت ئه‌وا ئه‌میری بێ باوه‌ڕانه! ئابه‌م شێوه‌یه ئه‌مه به‌ڵگه‌کانیان بوو که خۆی له سێ ته‌وه‌ردا ده‌بینی یه‌وه.

ڕه‌دد دانه‌وه‌ی ئه‌و سێ گومانه له لایه‌ن(إبن عباس) ته‌رجومانی قورئان (خوایان لێ ڕازیبێت)

ئه‌وه‌یه که (إبن عباس) فه‌رمووی: ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و کێشه‌یه به ئایه‌تی قورئان و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی اله علیه وسلم) ڕوون بکه‌مه‌وه ئایا  ده‌گه‌ڕێنه‌وه؟ ئه‌وانیش له‌وه‌ڵامدا ووتیان: به‌ڵێ..

ووتیان : کوا به‌ڵگه‌کانت ئاده‌ی بیانهێنه..... جا ته‌ماشای روناکی زانیاری بکه چۆن تاریکی نه‌فامی تێك و پێك ده‌دات، و دڵه‌کان ڕۆشن ده‌کاته‌وه وه‌ك شاعیر ده‌فه‌رمووێت:

الجهل قبل الموت موت لأهله

وأجسامهم قبل القبور قبور

وأرواحهم في وحشة من جسومهم

ولیس له‌م قبل النشور نشور

واته: نه‌فامی له پێش ئه‌وه‌ی بمرێت مردنه بۆ خاوه‌نه‌که‌ی

وه جه‌سته‌یان پێش ئه‌وه‌ی ببرێن بۆ گۆڕستان خۆی بووه به‌گۆڕه

ڕۆحه‌کانیان له‌دڵ ته‌نگی وسامناکی دایه به‌رامبه‌ر به‌جه‌سته‌یان

له پێش ڕۆژی زیندوو بوونه‌وه زیندوو بوونه‌وه‌یان نییه.

جا له‌گه‌ڵ مندا بیر له‌و گفت‌و گۆیه شیرینه بکه‌ره‌وه که له‌نێوان إبن عباس و سه‌رکرده‌ی خه‌واریجه‌کان دا ڕوویدا له ڕێگای ئه‌م دوو ڕیوایه‌ته‌وه:

چاوه‌ڕوانی به‌شی دووه‌م بن إن شا‌ء الله.........

2